لە لافاوەکانی نیجێریادا ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشت

لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە لە نیجێریا باران دەبارێت و بووەتە هۆکاری دروستبوونی لافاو. تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە.

لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا لافاوی گەورە لە نیجێریا دروست بوون. لە مانگی حوزەیرانیشەوە چەندین لافاوی گەورە دروست بوون. بەپێی ئامارە فەرمیەکان تاوەکو ئێستا ٦.٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری کاروباری مرۆیی نیجێریان لە تویتێکدا رایگەیاند کە ٢٤٠٠ کەس کەس بە سەختی بریدنار بوون.

وەزارەتەکە گوتی، لانیکەم ٨٣ ماڵ و خانوو رووخاون و ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.

لە ساڵی ٢٠١٢ گەورەترین چەند لافاوێک دروست بوون و ٣٦٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو و ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار کەس ئاوارە ببوون.

ف.ق