لە لەندەن چالاکیکەکانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بەردەوامە

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی سیاسی کورد" لە چەندین هەرێمی لەندەن پۆستەر هەڵواسران، وە کارت ڕەوانەی ئیمراڵی کران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشەی سیاسی کورد" لە سەرانسەری جیهاندا چەندین چالاکی ئەنجامداران، هەر لەو چوارچێوەیەدا خەباتی ئەنجومەنی گەلی کوردی لەندەن و بەشەکانی بەردەوامە. بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە بەریتانیا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی چەندین پۆستەرییان هەڵواسی.

لە چالاکیەکەدا بەسەدان لە وتەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر پۆستەر نوسرانەوە و لە ئۆتۆبوس، کارگە، ئاپارتمان و لە سەر ڕێگا قەرەباڵغەکان هەڵواسران.

هەر لە چالاکیەکەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ناردنی ١٠٠هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" چالاکی  کارت ناردن بۆ ئیمراڵی لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی هارینگەی بە بەشداری کوردستانیان و دۆستەکانیان ئەنجامدرا. لە کارتەکاندا هەستی خۆیان نوسی و بە ئیمزاکردنەوە ڕەوانەی ئیمراڵی کرا.

گەنجێکی کورد بەناوی ڕۆژین وتی" سەرۆکی من خودای گەورە ئازادیت بە نسیبکات".

هەروەها دۆستێکی کورد بە ناوی تۆم هۆگانی ١٦ ساڵ وتی: "سەرۆکی هێژام، بەو هیوایەم بەزوترین کات لەگەڵ خۆمانت ببینم. بژی ئازادی زیندانیان".

لە چوارچێوەی چالاکیەکاندا بە بەشداری کوردستانیان و دۆستەکانیان، لە ڕۆژی ١٨ی شوباتدا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییەوە، لە پێش ماڵی گەلی دالستۆن، گردبوونەوەیەک و ڕیپێوانێک ئەنجام دەدرێت.