لە لەندەن دامەزراندنی پژاک و رۆژبونی رێبەر ئۆجالان بەشکۆوە یادکرایەوە
ساڵوەگەڕی پەژاک لە لەندەن پیرۆزکرا و پەیامی بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەو شۆڕش هەنگاو دەنێین درا.
ساڵوەگەڕی پەژاک لە لەندەن پیرۆزکرا و پەیامی بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەو شۆڕش هەنگاو دەنێین درا.
لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە مەراسیمێکی تایبەت، یادی ڕۆژبوونی ٧٥مین ساڵیادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و یادکردنەوەی دامەزراندی پژاک ئەنجامدرا.
سەرەتای چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر سرودی بانگەوازی پژاک پیشاندراو ، هەروەها پەیامی رێکخستنی ژنانی جڤاکی ئازاد لەبەریتانیا لە لایەن "تورکان ئۆزجان "بۆ ئامادەبوان خوێنرایەوە، تورکان وێرای پیرۆزبای یادی دامەزراندنی پژاک هاوکات یادی رۆژبونی رێبەر ئاپۆی لە گەلی کوردو بە تایبەت رۆژهەلاتی کوردستان پیرۆز کرد و ئاماژەی بەوەکرد: " کە پژاک هیوای بۆ گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان گەڕاندەوە بەرهەمەکەشی ئەوەیە شۆرشی 'ژن، ژیان؛ ئازادی' بو بە سمبولی تەواوی ژنانی ئێران و جیهان ."
هەروەها بەنوێنەرایەتی پارتی " بلوجستان راجی زرمبش " مهراب ساروجی پەیامی پیرۆزبای حزبەکەیانی گەیاندە پژاک و ئاماژەی بەوە کرد: "کە گەلی بەلوج و گەلی کورد لە روی مێژوویەوە پەیوەندیەکی کەلتوریان هەیە ، ئێمە بەگرینگی دەزانین وەک حزبی بەلوجستان پەیوەندیمان لە گەل پژاک پەوەندیەکی ستراتیجی بێ، بۆ بەرژەوەندی دیموکراتیەتی گەلان لەناوچەکەدا."
دواتر پەیامی رێخستنەکانی تەڤگەری ئازادی لە ولاتی بەریتانیا لە لایەن شوان ئاوارە خوێندایەوە و پیرۆز بای لە ساوەگەری پژاک رۆژبونی رێبەری گەلی کورد کرد و ئاماژەی بەوەکرد: " پژاک لەگەل ئەوەی ئەمرۆ بۆتە روناکی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان بەلکو بۆ گەلی ئێمەش لە باشوری کوردستان بۆتە هیوا ، ئێمە پێویستە بۆ تێکۆشان و پێداگری سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی سنورە دەستکردەکان بسرینەو" .
لە بەردەوامی چالاکیەکەدا سەیدا ئەرجان ناسراو بە "مەتین ئورمێ" بیرەوەریەکانی خۆی گێرایەوە لەکاتی سەرهەلدانی پژاک لە ناو قولای ئێران ، کاتێک پژاک دەستی کرد بە خەبات لە روی کلتوری سیاسیەوە چۆ جوگرافیایەکی پر لە هیوای خولقان بۆ تاکی کورد.
لەبەردەوامی مەراسیمەکە مریەم فەتحی وەک وتەبێژی کژار لە ئەوروپا بانگێشتکرا بۆ بەرێوە بردنی سیمینارەکەی. مریەم فەتحی وێرای پیرۆز بای سالوەگەری پژاک و ڕۆژی لە دایک بونی ڕێبەر ئاپۆ سلاوی بۆ بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران پیرۆز بای لە دایکی شەهیدان کرد ، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد: "ئەو بناخەی پژاک دایرشتوە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆتە هەوێنی تێکۆشانی دیموکراتیانە نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەلکوو بۆ سەرجەم گەلانی ئێران. وەک ئەوەی لە دوساڵی ڕابردوو بینیمان شۆرشی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ئێران چۆن سەری هەلداو دروشم فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ لە پژاکەوە چۆتە ناو زهنیەتی هەموو گەلانی ئێرانەوە و بگرە پەلی هاویشت بۆ ئەڤغانستان و تاکیجستان و زۆر شوێنی تر، ئەوەی پیشانی جیهانیدا کە پژاک خاوەنی هێز و رێکخستنی ژنان و گەنجانی خۆیەتی و لە چوار چێوەی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی خۆی بەرێکخستن کردوە هەروەها پژاک، کژار کار لەسەرئەوەدەکات کە سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک نە ک بۆ گەلی کورد بەلکوو بۆ تەواوی گەلانی ئێران و ناوچەکە گرنگ و پێویستە."
لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین پرسیاری جۆراو جۆر ئاراستەی وتەبێژی کژار کران و گفتوگۆ لە بارەی ئێستاو داهاتوکورد و ئێران هەژمونی کورد لەگەل هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژ هەلاتی ناوین کرا.
لە کۆتایشدا بە گۆڤەندو هەلپەرکێ و دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' و 'بژی ڕێبەر ئاپۆ' بە جۆشەوە کۆتای هات .