لە لوزێرن شەهیدانی هەڵەبجە یادیان کرایەوە

لە لوزێرنی سویسرا مەراسیمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

رژێمی بەعسی عێراق لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ کاتژمێر ١١:٠٥ لە هەڵەبجە چەکی کیمیایی بەکارهێنا. لە هێرشەکەدا ٥ هەزار کەس شەهیدبوون و نیکەی ١٠ هەزار کەسیش برینداربوون.لە ئەنجامی هێرشەکەدا و بەهۆی کاریگەری گازی کیمیاییەوە بە گوێرەی خەمڵاندنەکان تائێستا نزیکەی ٤٠ هەزار کەس بەهۆی ئەو هێرشەوە گیانیان لە دەستداوە. بەو بۆنەوە لە شاری لوزێرنی سویسرا مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

یادکردنەوەکە لە ناوەندی دیموکراتیکی کورد (جەدەکە-لە) سازکرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر لە سەر ناوی کۆمیتەی کولتوریی ناوەندەکە حەکیم ئەکینجی قسەی کرد و شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی بە بیرهێنایەوە. ئەکینجی ئەوەی خستەڕووکە بە سەدان ساڵە ستەم لە گەلی کورد دەکرێت و وتی، "ئەو ستەمە وردە وردە سیستمی خۆی گۆڕی، بەڵام تێکۆشان لە دژی ستەم لە سایەی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەرەوپێشچوو. کوردان هەرگیز سەریان بەرامبەر بە ستەم دانەنەواند، هەموو کات خۆڕاگرییان کرد. وەک گەلی کورد دەبێت ئێمە بە بێ ئەوە یادکردنەوەی شەهیدان فەرامۆش بکەین، درێژە بە تێکۆشان بدەین. ئێمە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکەین، کە ئەمڕۆ لە گۆشەگیریدایە و ئێمە سەردەکەوین".

سیاسەتمەدار موسا فارسئۆغیولاریش قسەی کرد و شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی بە بیرهێنایەوە.

لە یادەکەدا مامۆستا گەرناس هۆنراوەیەکی لەسەر هەڵەبجە خوێندەوە. یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.

هـ . ب