لە مالێزیا لافاو دروست بوو: ٥٠ هەزار کەس گواسترانەوە
لە وڵاتی مالێزیا کە دەکەوێت باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو دروست بوو و ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ هەزار کەس گواسترانەوە.
لە وڵاتی مالێزیا کە دەکەوێت باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو دروست بوو و ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ هەزار کەس گواسترانەوە.
بارانی بەخوڕ لەم هەفتەیەدا بووە هۆکاری دروستبوونی لافاو. رێگەی نێوان زۆر گوند و شار داخران. بەپێی ئاماری فەرمی لە رۆژی شەمەوە تاوەکو ئێستا ٥١ هەزار کەس گواستراونەتەوە. بە تەنها لە ویلایەتی پاهانگی رۆژهەڵاتی وڵات ٣٢ هەزار کەس گواستراونەتەوە.
ویلایەتی سەلانگۆر کە دەکەوێت نزیک کوالالامپوری پایتەخت و ویلایەتێکی دەوڵەمەند و قەڵەبالغە، رووبەرووی کارەساتی گەورە بووەوە.
بەپێی رۆژنامەی زە ستار لە ئەنجامی لافاوەکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا. باسی ئەوە دەکرێت ژمارەی قوربانیان زیاتر بێت.
ئیسماعیل سەبری یەعقوب سەرۆک وەزیری مالیزیا رایگەیاند، بە دەیان هەزار سەرباز و تیمی رزگارکردنیان ئەرکدار کردووە کە هاوڵاتیان رزگار بکەن.
ف.ق