لە مارسیلیا ٤ی نیسان پیرۆز کرا

لە مارسیلیا بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەراسیمێک سازکرا.

بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا مەراسیمێک سازکرا.

ئەنجومەنی ژنانی ئارین میرکان چالاکیەکەی لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی سازکرد. لەسەر ناوی ئەنجومەنی ئارین میرکان ئایسەل بینگۆل قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو، کە ٤ی نیسان ژیانەوەی گەل و ژنانی کوردە. ئایسەل بینگۆل ئەوەی خستەڕوو، "رۆژی لەدایکبوونی سەرۆک ئاپۆ لە تێکۆشەرانی سەر چیا، لە ژنان و گەلی کورد پیرۆز بێت".

لە مەراسیمی پیرۆزبایی ٤ی نیساندا یاری بۆ منداڵان سازکرا و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.

هـ . ب