لە مێلبۆرن هێرشە داگیرکەرییەکان شەرمەزارکران

لە مێلبۆرن کوردستانیان و دۆستانیان هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە مێلبۆرنی ئوستراڵیا کوردان و دۆستانیان بە پێشەنگایەتی ناڤکورد لەبەردەم کتێبخانەی ڤیکتۆریای شارەکە کۆبوونەوە و لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە ناڕەزایەتی نیشاندا.

لە چالاکیەکەدا سڵاو لە تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرا و لەلایەن بەشداربووانە دروشم وترایەوە و بڵاوکراوەش دابەش کرا.

فیۆن سکیۆتیس لە گروپی دۆستانی رۆژئاوای ئوستراڵیا لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رەخنەیان لە بێدەنگی حکومەتی فیدڕاڵی ئوستراڵیا لە بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان گرت. چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.

هـ. ب