لە میونخ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ستاند دانرا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە بایەرن میونخ ستاند دانرا.

لە شاری بایەرن میونخی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ستاند دانرا. لە چالاکیەکەدا داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

هەروەها لە درێژەی چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" بەرزکرایەوە.

وێڕای ئەوەی پێشتر مۆڵەتی چالاکیەکەدا درابوو، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگرییان لە پیشاندانی پۆستەرەکانی ڕیبەری گەلی کورد کرد.