لە ناڕەزایەتیەکانی بەنگلادش دا ١٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا، نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠کەسیش دەستبەسەر کران

لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی بەنگلادش، لانیکەم ١٧٤کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠کەسیش دەستبەسەر کران.

بزووتنەوەی خوێندکاران کە لە پشتی ناڕەزایەتییەکان دژی پشکی دامەزراندنەکانە، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر چالاکییەکانی ڕاگرت و سەرۆکی بزووتنەوەی خوێندکاران ڕایگەیاند، "هەرچەندە خوێنێکی زۆر ڕژاوە، بەڵام ئێمە بە هەندێ چاکسازیی ڕازی نین."

لە وڵاتی بەنگلادش قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و سەربازەکان دەستیان بە دەوریە و گەشت کردووە لە شارەکان. هەروەها سوپا ڕایگەیاند کە تا شەوی دووشەممە "سیستەم بە شێوەیەکی دروست نۆژەن کراوەتەوە."

لە ناڕەزایەتییەکاندا لانیکەم ١٧٤ کەس کە پۆلیسیشیان تێدایە گیانیان لەدەستدا.

لە هەموو وڵاتدا ٢٥٠٠ کەس کە زۆربەیان لە داکای پایتەختن دەستبەسەر کراون.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ (HRW) ڕایگەیاند، حکومەتی بەنگلادش لەدژی چالاکوانان سوپای ڕووبەڕووبوونەوەی جێگیرکردووە، لە هەر شوێنێک ناڕازییەکان ببینن تەقەیان لێدەکەن و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل رادەگرن.