لە نەمسا هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکران

هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە شارەکانی ئینسبراک و برێگێنزی نەمسا شەرمەزار کران.

کوردستانیان و دۆستانیان لە نەمسا بە رێپێوانێک هێرشە قڕکاریی و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایان شەرمەزار کرد.

ئینسبراک

کوردستانیان و دۆستانیان لە ئینسبراک کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستیان بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.

چالاکی شەرمەزارکردن بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە ئیسبراک لە بەردەم پەرلەمانی ئەیالەتی تیرۆل بەڕێوەچوو.

دوای خولەکێک رێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، لە سەر ناوی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە ئیسبراک ئیبۆ وان قسەی کرد. ئیبۆ وان وتی، "دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان لە ئەوروپا رۆژئاوا بە تەنیا جێنەهێڵن، لە هەموو شەقامەکان ببنە هاواری رۆژئاوا، ببنە دەنگ و چاو و گوێی رۆژئاوا".

لەسەر ناوی دیفەند رۆژئاوا نۆرا قسەی کرد و رایگەیاندم کە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی نەمسا کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد بە شێوەی دووروویانە دەجوڵێنەوە و بە گوێرەی سیاسەتی بەرژەوەندی خوازانەیان مامەڵە دەکەن، لەبەر ئەوە چاوپۆشی لە کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورکدا دەکەن.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەشە و پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.

برێگێنز

نوێنەرانی پارتی ئازادی نەمساش پشتیوانیان بۆ چالاکییەکەی کوردستانیان و دۆستانیان دەربڕی کە لە گۆڕەپانی لیوتبوهەلی برێگێنز کۆبوونەوە.

لە چالاکیەکەدا بە نوێنەرایەتی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کوردی برێگێنز موراد مونزور، لە سەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان عەلی محەمەد یەحیا و گوڵێ تەمێ قسەیان کرد.

جەماوەر چەندین جار بێ پسانەوە دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان" و "بژی بەرخودانی رۆژئاوا"یان وتەوە.