'لە نەورۆزی ئەمساڵدا داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین'
ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی فرانکفۆرت کەریم گۆک وتی: "لە نەورۆزی ئەمساڵدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت."
ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی فرانکفۆرت کەریم گۆک وتی: "لە نەورۆزی ئەمساڵدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت."
ئاهەنگی نەورزۆی ئەمساڵی ئەڵمانیا لە ٢٣ی ئازاردا لە رەبستۆک پارک لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت.
هاسەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی فرانکفۆرت، کەریم گۆک ئاماژەی ئەوەدا لە ئامادەکاری کارەکانی نەورۆزن و دوای لە هەمووانکرد بەشداری بکەن لە نەورۆزی فرانکفۆرت.
گۆک ئەوەی دەستنیشانکرد وەک پێگەی ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز فرانکفۆرت گونجاوە و لە ناوەندی ئەڵمانیادایە و بۆ هەمووان ئاسانە.
گۆک ڕاگەیاند نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزێکی جیاوازە و لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دا بەڕێوەدەچێت و وتی: لە نەرۆزی ئەمساڵدا داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی 'نەورۆزی ئازادییە، ئازادی تۆ، ئازادی ئێمەیە' ئەنجام دەدرێت.
نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەییە، بۆیە لە کاتی پلانەکانی ئامادەکاریدا لەسەر بنەمای کۆنسێپتێکی نەتەوەی هەڵیدەسەنگێنین. هونەرمەندان کۆدەکەینەوە و بۆ ئەوەی ڕەنگێکی کوردستانی بدەین بە نەورۆز."
بە پێی ئەو زانیارییانەی گۆک بڵاویکردۆتەوە، لە نەورۆزی ئەمساڵدا شت و مەکی کلتوری و خواردن ئامادە دەکرێت. هەروەها بۆ منداڵان لە ناو پارکەکاندا یاری منداڵانەیان ئامادەکردەوە. وە بە ئامادەبوونی نوسەران کتێب ئامادە دەکرێت و بۆ خوێنەران واژوو دەکرێت.
نەورۆزی بەرخۆدانە
گۆک ئاماژەی بەوەدا نەورۆز بە تەنها جەژنێکی ئاسایی نیە، بەڵکو جەژنی دەرکەوتن و دژایەتیکردنە بەرامبەر زوڵم و ستەم، بۆیە جەژنی نوێبوونەوەیە و وتی: "ئەو پەیامەی لە نەرۆرزدا دەدرێت، وەڵامێکە بۆ سیاسەتی دوولایەنەی ئەڵمانیا و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک. دەمانەوێت دەوڵەتانی ئەوروپا، داخوازییەکانی ئازادی و ستاتۆخوازی کوردان ببینێت. دەمانەوێت ئەوە پیشان بدەین سەدەیەکی تریش لە ژێر داگیرکاریدا ناژین. هەتا ئازادیمان بەدەستدەهێنین تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت، بۆیە ئەم نەورۆزە نەورۆزی بەرخۆدانە."
کورد نابێت بەرژەوەندییەکانی بکاتە قوربانی
کەریم گۆک، هاوسەرۆکی کۆن-مەد، لەم دواییانەدا وتی: "پێش هەموو شتێک پێویستە هەڵوێستی دەوڵەتی ئەڵمانیا سەبارەت بە پرسی کورد بگۆڕدرێت. کورد نابێت ببێتە قوربانی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتەکان، نابێت ببێتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی لایەنەکان. پرسی کورد نابێت پەیوەندی بەو ئاستەوە هەبێت کە دەوڵەتی تورک دیاری دەکات، پێویستە لە ڕوانگەی چارەسەرییەوە بە بینینی ڕاستیەکان لە گەڵی مامەڵە بکرێت. ئێمە ڕای گشتی دیموکراتیکی ئەڵمانیا بۆ نەورۆز بانگهێشت دەکەین. پێویستە ڕێز لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد بگیرێت. هەروەها داوا لە کوردان دەکەین دەنگی خۆیان دژی کۆمەڵکوژی کەلتووری و فیزیکی لە گۆرەپانەکاندا بەرز بکاتەوە."