لە پاریس گردبوونەوە بەڕێوە چوو: ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ پرسێکی بازرگانی کردن نییە

لە گەڕەکی Vîllîers le Bel لە پاریس گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و ڕاگەیاندرا: "ئێمە ئەو نزیکبوونەوە بێ ئەخلاقی و نایاساییە لەدژی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین" و بانگەوازی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی ٢٠ی تەمموز کرا کە بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەڕێوەدەچیت.

لە گەڕەکی  Vîllîers le Bel  پایتەختی فەرەنسا، لە دەژی گۆشەگیریی و بازرگانی کردن بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها بۆ ئازادی جەستەیی بەرێزیان چالاکییەک بەڕێوەچوو.

لە گردبوونەوەکەدا کە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی Vîllîers le Bel  بەڕێوە چوو ئاماژە بەوە کرا: "رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لەژێر گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا ڕاگیراوە. ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکی لێ نادرێت. دەسەڵاتدارانی نزیک لە ئەردۆغان لەگەڵی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و لەو بارەوە دەیانەوێ بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی لەگەڵی سەودا بکەن، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە، ئێمە وەک گەلی کورد لە فەرەنسا و ئەوروپا ئەو بێ ئەخلاقیە قبووڵ ناکەین و داوا لە گەلەکەمان لە فەرەنسا و ئەوروپا دەکەین بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری هەموو ئەو چالاکییانە بن کە لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی تەمموز بەڕێوەدەچن."