بە دیمەن

لە پایتەختی یونان ڕێپێوانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان' بەڕێوەچوو

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان بەڕێوەچوو.

کوردستانیان و دۆستانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کولتووری دیموکراتیکی کوردستان لە گۆڕەپانی ئاکادیمیا کۆبوونەوە و بەرەو کونسوڵخانەی تورکیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە میانی ڕێپێوانەکەدا پانکارتێکی مەزن نمایش کرا کە وێنەیەکی گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر بوو و ئاڵاکانی پەکەکە هەڵدران. لە چالاکییەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" بەرزکرانەوە.

ڕۆژنامەنووس ئیسمەت ئاکورت و ولات ئادار لە دەستپێشخەریی RiseUp4Rojavaلە ئەسینای پایتەخت، قسەیان کرد.