لە پێش بینای نەتەوە یەکگرتووەکان بەرخۆدانی زیندانیان سلاو کرا

لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە کوردستان و تورکیا سلاو کرا.

چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامە، ئەو چالاکییە پێی ناوەتە ٤ـەم ساڵی خۆیەوە.

لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە تا ئێستا کوردستانیان هەموو چوارشەممەیەک لە گۆڕەپانی ناتیونسی کۆدەبنەوە و چالاکییەکەیان بەردەوامە. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا، لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" چالاکی مانگرتنی زندانیان لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستیپێکراوە، سلاو کرا.

محەمەد لەتیف چەلەبی، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە جنێڤ (جەدەکە-گە)، داوای کرد کە بەبۆنەی ٤ـەمین ساڵیادی چالاکی دانیشتنی جنێڤ بەشداری لە چالاکی ١٣ی کانوونی یەکەم ببن.

لەسەر ناوی گروپی سەرهەڵدان کە لقێکە لە دامەزراوەی ئینتەرناسیۆنالیست ئانە کلاود، لە چوارچێوەی پشتیوانی لە کوردستان و خاوەنداریەتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دامەزراندنی گروپەکەی ڕاگەیاند و مافی قسەکردنی وەرگرت.

ئانە کلاود دەستنیشانی کرد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵە لەژێر گۆشەگیریدایە و وتی: ٣ ساڵە ئەم گۆشەگیرییە گۆراوە بۆ ئەشکەنجە و ئەمرۆش ئەو ئەشکەنجەیە لە بەرزترین ئاستدایە. نیگەرانییەکان سەبارەت بە ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان زیاد بووە.