لە پێش پەرلەمانی ئەورپا هێرشە داگیرکاریەکانی تورکیا شەرمەزار کرا
کورد و دۆستانی کورد لە پێش پەرلەمانی ئەورپا هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر کوردستان شەرمەزار کرد.
کورد و دۆستانی کورد لە پێش پەرلەمانی ئەورپا هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر کوردستان شەرمەزار کرد.
کوردان و دۆستانی کورد دوای نێوەرۆی ئەمرۆ بە پێشنگایەتی ناوەندی دیموکراتیکی کورد لە بەبلجیکا چالاکیکیان لە پێش پەرلەمانی ئەورپا ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەر کوردستان. هاوکات لە چالاکیکە درووشمی ( ئێمە هەموومان پەکەکە-ین) وترایەوە
پەرلەمانتاری ئەورپا فارنچۆ ئەلفۆنی قسەی کردو وتی: ئێمە پشتگیری کوردان دەکەین، هاوکات میگول ئوربان ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورپا کە هاوکات ئەندامنی پارتی ئنتاکپیست ئیسپانیە قسەی کرد وتی: ئێمە پارتەکەمان پشتیگری کوردان دەکات و بێدەنگی پەرلەمانی ئەورپا لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی تورکیا لەسەر کوردان بە هێچ شێویەک قەبووڵ ناکەین
سەرۆکی پێشوی هەرێمی کەتەلۆنیا چلیرس پوگدمۆنت، تۆنی جۆمین وەزیری پێشوتری کەتەلۆنیا و کۆرنلیا ئەرست لەسەر ناوی پارتی چپگەری ئەڵمانی بەشداری چالاکیکە بوون.
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بەشداری چالاکیکە بوو قسەی کرد وتی: گەل سەرۆی بۆ دووژمن دانەنواندوە ئەوەش گرینگە و هیوای سەرکەوتنە.
فلیز کۆچلی جێگری پێشوی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕووی لە پەرلەمانی ئەورپا کرد وتی:" ئێوە یان لەگەڵ ئێمە بن یان لەگەڵ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بن" کۆچلی وتیشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ داعش سویندیان خواردوە کە کوردان لەناوبەرن.
ئەندی فەرمۆت لەسەر ناوی تەڤگەری ئاشتی بەلجیکا سەرنجی ڕاکێشایە سەر تەوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکیا وتی:" دەوڵەتی تورکیا لە شەنگال نەخۆشخانەی بۆردوومان کرد ئەوە تاوانە." هاوکات وتیشی: دەوڵەتی تورکیا لە کاتی بۆردوومانکردنی باشوری و ڕۆژئاوای کوردستان هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.