لە قوبرس بە ڕێپێوانێکی درێژ مەودا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرا

پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لایەن کوردستانیانی قوبرس و دۆستانیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا شەرمەزار کرا.

لە گەڕەکی دالی کە ٢٠ کیلۆمەتر لە لەفکۆشیای پایتەختەوە دوورە، چالاکوانان لە سەرەتای بەیانیەوە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا کە سەرەڕای بارانبارینی بەخوڕ بەڕێوەچوو، چالاکوانان نوسراوێکی مەزن "ئازادی بۆ ئۆجالان" و پۆستەرەکانی ڕێبەر ئۆجەلانیان هەڵگرتبوو، بەردەوام دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "سڵاو، سڵاو لە ئیمرالی" ، "بەبێ سەرۆک ژیان نانێ" و "کوردستان گۆڕستانی بۆ فاشیستان" یان دەوتەوە.

هەروەها گەلی قوبرس پێشوازیان لە چالاکوانان کرد کە بە قەرەباڵغترین شەقامەکانی لەفکۆشیای پایتەختدا تێدەپەڕین. هاووڵاتیانی دەوروبەریش بە نیشانەی سەرکەوتنەوە پشتیوانییان لە چالاکوانان کرد.

لە میانی ڕێپێوانەکەدا سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تراکت بڵاوکرایەوە.

لە بەردەم کونسوڵخانەی یۆنان لە لەفکۆشیا، جەماوەر پێشوازییان لە ڕێپێوانی ئازادی کرد. چالاکوانان لە بەردەم بینای کونسوڵخانەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بەیاننامەیان بە زمانی یۆنانی خوێندەوە. پاشان سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد کورتە وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرحەد وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی خۆی کە لە مێژوودا نەبینراوە، باشترین وەڵامی بە هێزە پیلانگێڕەکان دایەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم بەرخۆدانە بکرێتە ئازادی" و داوای له هەموو لایەک کرد که بەشداریی لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بکەن.