لە روسیا ٨٠٠ کەس بەهۆی خۆپیشاندانی دژی شەڕی ئۆکراینا دەستگیرکران

لە زۆر شاری روسیا نزیکەی ٨٠٠ کەس بەهۆی خۆپیشاندانەوە لەدژی شەڕی ئۆکراینا دەستگیرکران.

لە مۆسکۆ و ٤٢ شاری روسیا زۆر کەس لەدژی شەڕی ئۆکراینا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. لە زۆر شار پۆلیسی روسیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و زۆر کەس دەستگیرکران.

پسپۆرێکی ڕێکخراوێکی مەدەنی رایگەیاند، لە مۆسکۆ و ٤٢ شاری دیکە نزیکەی ٨٠٠ کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ف.ق