لە ساربروکێن مەراسیمی یادی شەهیدان بەڕێوەچوو
لە شاری ساربروکێنی ئەڵمانیا شەهید بشەنگ بروسک و شەهید سارا هۆگر یادیان کرایەوە.
لە شاری ساربروکێنی ئەڵمانیا شەهید بشەنگ بروسک و شەهید سارا هۆگر یادیان کرایەوە.
ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵانی ژنانی گەنج بشەنگ بروسک و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵانی ژنانی گەنج سارا هۆگر کە لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣دا شەهیدبوون، بە مەراسیمێک لە شاری ساربروکێنی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.
مەراسیمەکە لەلایەن تەژەکە-ئە سارلاند و کۆمناو سازکرا و وێڕای خزم و کەسوکاری شەهید سارا هۆگر نوێنەرانی بنەماڵەی شەهیدان و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان ئامادەبوون.
چالاکی یادکرندەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی ساربروکێن بەڕێوەچوو، تیایدا بەڵێنی وەفاداری بۆ یادی شەهیدان راگەیەندرا.
لە یادکردنەوەکەدا سینەڤیزیۆنێک نمایش کرا و یادەکە بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی هات.
هـ . ب