لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون

بە گوێرەی ئاماژەرەکانی فیدراسیۆنی جیهانی رۆژنامەنووسان، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٥ رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون و ئەفغانستان لە پلەی یەکەمی وڵاتاندایە کە زۆرترین ڕۆژنامەنوسی تیادا کوژراوە.

فیدراسیۆنی جیهانی رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا لە سەرتاسەری جیهاندا ٤٥ ڕۆژنامەنوس کوژراون، بەراورد بە ساڵانی پێشتر ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان کەمی کردووە.

بە گوێرەی ئامارەکان لەئەفغانستان نۆ ڕۆژنامەنووس کوژراون بەوەش لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە، دواتر مەکسیک هەشت رۆژنامەنووس لەو ساڵەدا کوژراون و لە پلەی دووەمدایە، لە هیندستانیش چوار رۆژنامەنووس کوژراون لە پلەی سێهەمدایە.

فیدراسویۆنی جیهانی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای کردووە زۆربەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان لە جیهاندا بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات کوژراون.

بە پێی ئامارەکانی IFJ، ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان لە جیهاندا ٦٥ ڕۆژنامەنووس بووە و لە ساڵی ١٩٩١ تا ئێستا ٢٧٢١ ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ماوەی ئەمساڵدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی تەنیا یەک ڕۆژنامەنووس کوژراوە.

ف.ق