لە شاری بیلباو داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە

لە کۆنفرانسەکەی شاری بیلباو، بەرامبەر بە گۆشەگیریی ئیمرالی کاردانەوە نیشان درا و پەیامی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیەندرا.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی ڕاگیراوە. چالاکیی و خۆپیشاندانەکان لە چوارچێوەی هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووە، لە سەرانسەری جیهاندا لە پەرەسەندنە.

لەو چوارچێوەیەدا لە شاری بیلباو لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باسکی ئیسپانیا کۆنفرانسێک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و دڵسۆزی بۆ گەلی کورد بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا کە لە زانکۆی باسک (UPV/EHU) بەڕێوەچوو، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، ئە بلدو. کۆالسیونی وڵاتی باسک پەرناندو بارێنا، کولدو ساینز،کۆنفدراسیونی سەندیکاکان (LAB)، لە پارێزەرانی نووسینگەی سەدە، ئیبراهیم بیلمەز و ئەندامی کەنەکە ئادەم ئوزون وەک وتاردەر بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەکرد.

بیلمەز: هیچ یاسایەک لە ئیمرالی بەڕێوە ناچێت

کۆنفرانسەکە بە مودیریەتی وتەبێژی گروپی دۆستایەتیی کوردی پارتی ئە بلدو ئێستر لۆپێز، دەستی پێکرد،.لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بیلمەز سەرنجی بۆ بارودۆخی گۆشەگیری لە ئیمرالی ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجالان لە کاتی دادگاییکردنەکە و دوای ئەوەش تووشی چەندین کردەوەی نایاسایی بووەتەوە.

پارێزەر بیلمەز بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای سەبارەت بە مەرجەکانی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە لە قۆناغی ئێستادا دەوڵەتی تورکیا ڕێز لە یاسای ناوخۆیی خۆی و پابەندبوونەکانی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ناگرێت و لە ئیمرالی بەڕێوەی نابات.

هەروەها بیلمەز وتی: "ئێمە قەد ناتوانین باسی پرۆسەی یاسایی ناوخۆی تورکیا بۆ ئۆجەلان و هاوڕێکانی بکەین. بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و سی پی تی و لیژنەی مافی مرۆڤ، تورکیا میکانیزمە یاساییە نێودەوڵەتییەکان لەبەرچاو ناگرێت لە ئیمرالی". دوورگەیەکە وەک تاقیگەیەک کە هەموو جۆرە نادادپەروەریەک بۆ دەسەڵات و پڕۆسەی سیاسی تورکیا دەکرێت، ئەو ئەنجامانەی لێرەدا دەردەچن لەسەر هەموو کەسێک بە تایبەت لەسەر ئۆپۆزسیونی تورکیا بەکاردەهێنرێن، زیندانی هەتاهەتایی ئۆجالان و بڕیارەکانیDMME سەبارەت بە"مافی هیوا" کاتێک مروڤ بیری لێدەکاتەوە، ئازادی ئۆجالان پێویستی بە یاسا و دادپەروەری نێودەوڵەتییە.

 بیلمەز، باسی لە پێوانە سیاسیەکانی گۆشەگیریی ئیمرالی کرد و وتی: "بێگومان هەموو ئەم کارە نایاسایی و گۆشەگیرییەی کە لەسەر ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، مانای سیاسی و دەرئەنجامی هەیە. ئەمەش بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە سەرچاوە دەگرێت. ئێمە لە ماوەی پرۆسەی ٢٥ ساڵەی ئیمرالیەدا بە ڕوونی ئەمەمان بەرچاو کەوتووە؛ تا گۆشەگیری قووڵتر بێتەوە، سیاسەتی ئەمنی زیاتر لە کێشەی کورد جێبەجێ دەکرێت".

بارێنا: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت

دوا بەدوای بیلمەز، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە پارتی هاوپەیمانی باسک ئە بلدو پرناندو برێنا، قسەی کرد.

بارێنا لە سەرەتای قسەکانیدا ڕایگەیاند کە باسک هەمیشە لەگەڵ گەلی کورددایە لە خەباتی ئازادیدا. بارێنا ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە ڕووبەڕووی نادادپەروەری بووەتەوە.

هەوەها بارێنا سەرنجی بۆ گرنگی پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی، "ئەم پارادایمەی ئۆجالان پێشکەشی کردووە بۆ سەدەی بیست و یەکەم گرنگ و پێشەنگە لە چارەسەری کێشەکان". پێشنیاری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بۆ ئاشتی و ژیانی هاوبەش و چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ هەرێمە کوردنشینەکان زۆر گرنگە. ئەم پارادایمە بۆ ئێمە و وڵاتی باسک کە تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی وڵات دەکەین، گرنگییەکی زۆری دەبێت".

بارێنا زیاتر ڕوونی کردەوە کە عەبدوڵا ئۆجەلان ئاکتۆرێکی سەرەکییە لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد و لە درێژەی بە قسەکانی دا وتی: "گۆشەگیری لە ئیمرالی دژی مافە سەرەتاییەکانە، لە هەمان کاتدا سەرەنجی خستە سەر پێداگری دەوڵەتی تورکیا بۆ چارەسەر نەکردنی پرسی کورد".

بارێنا هەروەها ڕەخنەی لە هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی وەک پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەورووپا، سی پی تی و نەتەوە یەکگرتووەکان گرت لە بەرامبەر گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "ئەوانەی بە حەقەوە دەنگی خۆیان لە دژی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرز دەکەنەوە بیریان دەکەوێتەوە، کە لە بەرامبەر گۆشەگیریی ئۆجالان و پێشێلکارییەکانی تورکیا چەند بێدەنگن؟ دەبێت کۆتایی بەو نادادپەروەرییە بهێنرێت کە بەرامبەر ئۆجالان کراوە و ئازاد بکرێت".

ئادەم ئوزون: ڕێبەر ئاپۆ هیوا بە گەلانی جیهان دەبەخشێت

ئەندامی کەنەکە، ئادەم ئوزون، لە دوای باریناوە وتارێکی لە ژێر ناوی "کێشەی کورد، گۆڕانی بنەڕەتی: لە ململانێوە بۆ چارەسەری کورد، پارادایمی نوێ" پێشکەش کرد.

ئوزون ڕایگەیاند، بیرۆکە و پارادایمەکانی عەبدوڵا ئۆجالان نەک تەنها بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو جیهان کە لە قەیرانێکی گەورەدایە گرنگە و وتی: ئەو سیستەمە سەرمایەدارییەی ئێمە تێیدا دەژین سیستەمێک نییە کە مافی مروڤ بپارێزێت. ئەمە سیستەمێک کە پشت بە دەوڵەت نەتەوەکان دەبەستێت هەموو جۆرە کێشەیەکی دروست کردووە و بەردەوامیشی هەیە. سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤ لە دژی سیستەمی سەرمایەداری کە لە هەموو بوارێکدا بلۆک کرابوو و ئەو کێشانەی کە هێنایە ئاراوە. لەم خاڵەدا ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادایمانەی کە پێشکەشی کردووین، نەک تەنیا بۆ کێشەی کورد، بەڵکو دژی سیستەمی سەرمایەداریش بەدیلێکی دیاری کردووە. ئەمڕۆ گەیشتوینەتە ئەو ئاستە، بیر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن گەلانی جیهانەوە لەبەرچاو دەگیرێت و قسەوباسی لەسەر دەکرێت و هیوایە بۆ گەلانی جیهان.

ئوزون لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەمڕۆ لە ئیمرالی هەموو جۆرە یاسایەک پشتگوێ دەخرێت". بە هەڵمەتی ئازادی بۆ ئۆجەلان، پەیامێک بۆ ئەو کەسانە دەنێردرێت کە پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان نین و لابردنی گۆشەگیری و ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە چارەسەری کێشەی کورد و کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە. بەم مانایە بوونی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان بۆ داهاتووی گەلان گرنگی خۆی هەیە".

ساینز: ئێمە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی دەکەین

لەکۆتاییدا، کۆلدۆ ساینز، بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆمپانیای LAB کە یەکێکە لە گەورەترین سەندیکاکانی کرێکارانی وڵاتی باسک، لە کۆنفرانسەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد. لە سەرەتای قسەکانیدا ساینز وەبیری هێنایەوە کە هەمیشە لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کوردن. هەروەها ڕایگەیاند، شەڕی کوردستان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا زۆر نابینرێت و دەڵێت، "تێکۆشانی سەندیکاکانی کرێکاران بۆ ڕێگریکردن لە شەڕی کوردستان و شەڕە جیهانییەکان گرنگە".

لە کۆتایی وتارەکەیدا ساینز، سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکەن و وتی: "دەبێت کۆتایی بەو نادادپەروەرییە بهێنرێت کە بەرامبەر ئۆجالان کراوە و ئازادیی دەستەبەر بکرێت.