لە شاری کەمبریج ٣٩ یەمین ساڵڕۆژی ١٥ی ئاب پیرۆز کرا
بە دەست پێشخەری ئەنجومەنی کوردان لە بریتانیا بە بەشداری سەدان کوردستانی ٣٩ یەمین ساڵڕۆژی ١٥ ئاب وەک جێژنی ژیانەوەی گەلی کورد لە شاری کەمبریج پیرۆز کرا.
بە دەست پێشخەری ئەنجومەنی کوردان لە بریتانیا بە بەشداری سەدان کوردستانی ٣٩ یەمین ساڵڕۆژی ١٥ ئاب وەک جێژنی ژیانەوەی گەلی کورد لە شاری کەمبریج پیرۆز کرا.
ئاھەنگی ١٥ ئاب، کە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو، بە خۆڵێکی بێدەنگی بۆ گیانبەختکراوانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەستی پێکرد .
پاشان لە سەر ناوی ئەنجومەنی کوردان ھەڤاڵ باران باکوور وتەیەکی لەسەرر گرنگی ١٥ی ئاب لە مێژووی سەردەمی کوردان تا بە ئەمڕۆ باس کرد. ھەروەھا تیشکی خستە سەر ھێرشی بەردەوامی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان بە ھاوکاری بنەماڵەی بارزانی. وتیشی: "لە سەر ئەو بنەمایە تا بە ئەمڕۆ بڕیاری ١٥ ئاب، وەک بڕیاری پاراستنی گەلێک گرنگی خۆی ھەیە و دەبێ بە ھەموو شێوە پشتیوانی لە ھێزی گریلا بکەین".
لە درێژەی بەرنامەکەدا چەند سترانی شۆڕشگێری لە لایەن گرووپی گەنجانەوە پێشکەش کرا. لە کۆتایدا کوردستانیان بە ھەڵپەرکێ و وتنەوەی دروشمەکانی 'شەھید نامرن'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، 'بژی گەریلا' و 'بمرێ خیانەت' کۆتاییان بە چاڵاکیە ھێنا.
هـ . ب