لە شاری ستۆکهۆڵم جەژنی نەورۆز بەڕێوەچوو

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بەهەزاران کەس بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

دوێنێ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ڕۆژێکی مێژوویی بوو. بە هەزاران خەڵکی کوردستان کە لە شارە جیاجیاکانەوە هاتبوونە شوێنی نەورۆز، بە گۆرانی کوردی، جلوبەرگی نەتەوەیی ڕەنگێکی شایستەیان بە ئاهەنگەکە بەخشی. لە ئاهەنگەکەدا نوێنەری زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانیش بەشدارییان تێدا کرد.

لە هۆڵی مەراسیمەکدا، وێنەی شەهیدانی شۆڕشی ئازادی هەڵواسرا. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و خوێندنەوەی سروودی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێکرد.

لە میانەی مەراسیمەکەدا، هاوسەرۆکی NCDK سوید مەنیجە یگت وتارێکی پێشکەش کرد.

هاوسەرۆکی NCDK سوید، مەنیجە یگت، لە وتارەکەیدا باسی لە تێکۆشانی دەیان ساڵەی بەبێ پچڕانی گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی کورد هیوای هەموو مرۆڤایەتییە. هەروەها ناڕەزایی خۆی بەرامبەر فشارەکانی حکوومەتی سوید بەرامبەر دامەزراوە کوردییەکان و پەنابەران نیشاندا.

هەروەها لە مەجلیسی ژنانی ئامارا گرین کاسرگا، پەیامی تەژەکە- ئەوروپای خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە نەورۆز بووە بە دەرفەتێکی گەورە بۆ ژنانی کورد کە جارێکی دیکە لە مەیدانەکاندا بە هێڵی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئازادیخوازیی خۆیان دەرببڕن. لێرەد بەشێک لە پەیامەکەی تەژەکە – ئەوروپا دەخەینە ڕوو:

"ئەمڕۆ ژنان زیاتر و زیاتر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکدەگرن و پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر دەکەن بە وتنی "ئازادی ڕێبەرایەتیمان ئازادی ئێمەیە" داوایکرد هەروەک چۆن لە ٨ی مارسدا لە ئەڵمانیا و لە سەرانسەری ئەوروپا خاوەنداریی و ئیرادەی خۆمان نیشان دا. لە نەورۆز بە ڕەنگەکانی بەرخۆدان لە مەیدان دەبین. بەڵێن دەدەین تاکو کوردستان دەبێتە خاوەن پێگە وسەرۆکایەتیمان لەڕووی جەستەییەوە ئازاد دەبێت، بۆ هەموو مافەکانی گەلی کورد و بەتایبەت ژنانی کورد تێکۆشان دەکەین. دیسانەوە بەبۆنەی ڕۆژی سەرهەڵدان و بەرخۆدان، جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین"

ئەندامی پەرلەمانی پارتی جەب (ڤێنستەر) دانیێل ڕیازات وتارێکی پێشکەش کرد، سەرەتا جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز کرد. دانیێل باسی لە گرنگی تێکۆشانی گەلی کورد و وتی لە بەرەی بەرخۆدانین لەگەڵ گەلی کورد.

هەروەها دانا غەفور کاندیدی پەرلەمانی ئەوروپا لە پارتی سۆسیال دیموکرات وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد.

هونەرمەندانی کورد دیار مەهرۆڤی، دیدا و پیا، نوارین، دڵشاد هەولێری، شیار و دیژوار، عەلی ئاگرێ ژیان، یەک بە یەک بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.