لە شاری تۆرۆنتۆ، گۆشەگیری ئیمرالی و هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا

لە شاری تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا، گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی حکوومەتی تورک شەرمەزار کرا.

لە شاری تۆرۆنتۆ، گەورەترین شاری کەنەدا، کۆنفڕانس و خۆپیشاندانێکە هەفتەی پێش لە دژی هێرش و بۆردومانەکانی حکوومەتی داگیرکەری تورک و بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو ئەمڕۆ بە ڕێپێوانێکی دوور و درێژ کۆتاییان هات.

کوردستانیان و دۆستانیان لە هۆڵی شارەوانی لە ناوەندی شار کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی دونداس ڕێپێوانیان کرد.

جەماوەر بە دروشمی "شەڕی تورکیا لە دژی گەلی کورد ڕابگرن، بێدەنگی بشکێنن، ڕۆژئاوا بکەنە هەرێمی دژە فڕین" و "ڕۆژئاوا بپارێزن، بۆ ڕۆژئاوا ڕاپەڕن" ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دروشمی "ئەردۆغان تیرۆریست" و "شەڕی تورکیا ڕابگرن"یان وتەوە و بە بەرزکردنەوەی دروشمی"بژی بەرخۆدانی گەلی کورد"، "ئازادی بۆ کوردستان"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بژی بەرخۆدانی زاپ"، "بژی بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆ"، بەرەو گۆڕەپانی دونداس ڕێپێوان ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا کە لەلایەن گەلی هەرێمەکەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بڵاڤۆک بە زمانی ئینگلیزی دابەشکران و زانیاری لەسەر شەڕی گڵاوی حکوومەتی فاشیستی تورک لە دژی گەلی کورد بڵاو کرایەوە.

لەم بەیاننامەکەدا هاتووە کە حکوومەتی فاشیستی تورک بە هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی بێتاوان هەوڵدەدات شکستی خۆی لە بەرەکانی شەڕ لەگەڵ گەریلاکان بشارێتەوە و باس لەوەش کراوە کە پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکانیش لە دژی بزووتنەوەی فاشیستی مەهەپە- ئاکەپە کاردانەوە نیشان بدەن. پێویستە بە زووترین کات ئەم هێرشانە بۆ سەر گەلی کورد کۆتایی پێبێت و ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکرێتە ناوچەی دژە فڕین و کێشەی کورد بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر بکرێت.

هەروەها لە بەیاننامەیەدا سڵاو لە چالاکیی ئەو زیندانیە سیاسیانە کرا کە زیاتر لە ٥٦ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و داواکرا بە زووترین کات ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

دوای بەیاننامە، چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکان کۆتایی پێهات.