لە شاری ئاهەجنهێ ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان کۆتایی هات

ڕێپێوانی درێژمەودا کە لەلایەن گەنجانی کورد و گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵ بەرێوەدەچوو بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد رێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێپێوانەکە لە شاری کۆڵەن دەستیپێکرد و لە شاری ئاهەجنهێ کۆتایی پێ هات.

 

رێپیوانی درێژمەودا کە هەموو سالێک لە ئەوروپا بەرێوەدەچێت، ئەمساڵ لەژێر دروشمی " دەست ناو دەست، شان بەشان، وەرن بۆ جەنگی ئازادی"  بەرێوەچوو، لە شاری کۆڵەن تا دەستی پێکرد تا شاری ئاجهەنێی ئەڵمانیا بەردەوام بوو بەسەدان گەنج لە هەریەک لە ووڵاتانی فەرەنسا، ئوسترالیا، سوید، هۆڵەندا، ئنگلتەرا و سویسرای گرتەوە،  بەشداری ڕێپیوانەکە بوون، وێڕای هەوڵی تێکدانی ڕێپێوانەکە لەلایەن پۆلیس و نەژادپەرستان دوای ٦ رۆژ گەنجان گەیشتنە شاری ئاجهەنێ.

 

سمینار پێشکەش کرا

گەنجانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) و ژنانی خوێندکارانی کوردستان(ژەخەکە) بۆ ڕێپێوان لە مۆنجهه‌نگلادباجهێ  چوونە ئاجهەنێ لەسەر " ڕاستی ڕێبەرایەتی" و "واتای ڕێبەرایەتی" لەناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیكی کوردی لە ئاجهەنێ سیمینارێکیان ئەنجامدا، لە سیمینارەکە نووسینێکی هاوسەرۆکی بەرێوبەرایەتی (کەجەکە) جەمیل بایک خوێندرایەوە کە تایبەت بوو بە " ڕاستی ڕێبەرایەتی"، دوای نرخاندن و گوفتوگۆکردن لەسەر نووسراوەکە، گەنجان گروپ بە گروپ بەشداری پێشبرکێی زانیاری بوون، ئەو گەنجانەی کە لەپێشبرکێیەکە سەرکەوتن کتێبەکەیان وەکو خەڵات وەرگرت.

کۆمیتەیەک لە گەنجانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) و ژنانی خوێندکارانی کوردستان(ژەخەکە) سەردانی بەشی کیمیای زانکۆی ئاجهەنێ-یان کرد، لەمیانەی سەردانەکەیان بۆ ئەو زانکۆیە کەیسێکیان پشکەش کرد دەربارەی هێرشەکردنی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لە کوردستان، هەروەها داواکرا نەبنە هاوکار لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە تاوانانە.

 

ڕێپێوان بەرەو ناوەند

گەنجان دوای سەردانی کردنی زانکۆکە، لە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە ڕێپێوانەکە بەرەو ناوەندی شاری ئاجمەنێ بەرێکەوت و لەمیانەی ڕێپیوانەکەدا بروشوریان بەسەر گەل بڵاوکردەوە، لە بروشورەکاندا بەزمانی ئەڵمانی سەرنجی خەڵکی ڕاکێشرا بۆسەر کۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان.

بانگەواز بۆ کۆنسێرت

گەنجان هەروەها بۆ بەشداری کردنی لە کۆنسێرت بانگەوازەیان لە گەنجان کرد بۆ بەشداری کردن، ئەو کۆنسێرتەی  وابڕیارە لە ئاجهەنێ پێک بێت لە هەریەک لە هونەرمەندان( سەرحەدۆ، بەنگی ئاگری و هونەرمەنانی تەڤ-چاند) بەشداری دەکەن تیدا، بەو شێوەیە ڕێپیوانی دریژمەودا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر (عەبدوڵا ئۆجەلان) کۆتایی پێهات.

 

هێرشی پۆلیس و نەژاد پەرستەکان

لە ئاجهەنێ لەلایەن نەژاد پەرستانەوە هەوڵی ئاژاوگێری درا  لەبەرامبەر ڕێپیوانی درێژمەود، گەنجان ناڕەزایەتیان نیشاندا لە هەوڵەکانی فاشستەکان بۆ تێکدانی ڕێپێوانەکە، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەریان و گەنجێکی بریندار کرد و پاشان گەنجەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

ئامادەبووانی ڕێپێوانەکە ناڕەزایەتیان نیشاندا لەدژی ئەوەی پۆلیس ڕێگری لەهێرشبەران ناکات، بۆیە ئامادەبووانی ڕێپێوانەکە لەبەردەم پێشەنگایەی (ئلیسیەن) دانیشتن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵسوکەوتی پۆلیس،  سەرەڕای دەستێوەردان لە چالاکییەکە و هەوڵی تێکدانی، بەڵام چالاکییەکە بەشیوەیەکی سەرکەوتوو و بەهەیبەت کۆتایی هات.