لە سلۆڤینیا کۆنفرانسێک دەربارەی فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان دەبەسترێت

ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە سلۆڤینیا لە مانگی نیساندا لە شاری لیوبلیانا و کۆپەر کۆنفرانسێک بە ناونیشانی "بۆ کۆمەڵگەی سیاسی زانستی-شۆڕشگێڕی کوردستان"دەبەسرێت.

ئەکادیمیای مۆدێرنیتی دیموکراتیک لە نێوان ٨ بۆ ١٢ی نیسان کۆنفرانسێک لە شارەکانی لیوبلیانا و کۆپەر لە سلۆڤینیا بەڕێوە دەبات.

سەبارەت بە کۆنفرانسەکە ئەکادیمیای مۆدێرنیتی دیموکراتیک لێدوانێکی داو و تێیدا هاتووە: "ئافرێنەری بیرۆکەی سیاسی تەڤگەری ئازادی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسی لە دوورگەی ئیمرالی لە تورکیا ڕاگیراوە. لەوێ نەک هەر پارادایمێکی سیاسی نوێی بڵاوکردەوە؛ کە ڕێگەی ڕزگاری کوردستان، هەروەها ڕێگەی ئاشتی و چارەسەرییەکی دیموکراتیکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیشانداوە و لە هەمان کاتدا ڕێبازێکی لەو شێوەی پێشکەشکرد، بۆ هەموو کێشەکانی گەلانی جیهان ببێتە ڕێگە چارە. هەوڵەکانی بەڕێز ئۆجالان سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی زانستە، وەڵامدەرەوەی پرسەکانی زانستی جڤاکی و یارمەتیدەرە بۆ گۆڕانی ڕیشەیانەی کۆمەڵگا.

لە کۆنفرانسی نێونەتەوەییدا میوانداری لە وتاردەرانی بیانی و ناوخۆیی دەکرێت. جگە لە هەندێک کورتە کۆنفڕانس، سیمینار لەسەر زانستی ژنولۆژی و چەندین بابەتی دیکە بەڕێوە دەچێت. هەروەها کار گرووپ لەسەر کێشەکانی ئەکادیمیای نیولیبراڵ، زیندانیانی سیاسی، کێشەکانی فەلەستین، کوردستان و باڵکان، دۆخی ئێستای جیهان بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە بە هاوکاری ئەم گرووپ و دامەزراوانە بەڕێوەدچێت: Journal for Critique of Science, List of Democratic Students, Academy of Democratic Modernity, ŠSD Sociopathy, ŠSD SocioKlub, Center for Political Theory, Independent Coastal Radio.

زانیاری لەسەر مەرجەکانی بەشداربوون و بەرنامەی کۆنفڕانسەکە لەم لینکەدا وەربگرن:

https://democraticmodernity.com/events/science-for-society-slovenia