لە سریلانکا فیلەکان بەهۆی خواردنی لایلون و پلاستیکەوە دەمرن

بەهۆی خواردنی لایلون و پلاستیکەوە لەسەر خوڵ و خاشاکەکان، فیلەکان لە سریکاندا دەمردن. لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠ فیل بەو هۆیەوە مردوون.

لە گووندی پالاککادۆی ناوچەی ئامپارای کە ٢١٠ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکاوە دوورە، لە ٨ ساڵی ڕابردوودا ٢٠ فیل بەهۆی خواردنی لایلون و پلاستیکەوە مردوون.

پزیشکەکان لە کاتی پشکنینەکاندا ئەوەیان بۆ ڕوون بووەتەوە کە پلاستیک و لایلونیان خواردبووە.

لە سەدەی ١٩دا لە سریلاندا ١٤ هەزار فیل هەبوون، بەڵام ساڵی ٢٠١١ ژمارەی فیلەکان گەیشتە ٦ هەزار فیل.

فیلەکان ئێدی خواردنی پێویست ناتوانن دابین بکەن و بەوهۆیەوە لە گوند و شارەکان نزیک دەبنەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسان، لە شوێنە دووردەستەکانی وڵات ٥٤ شوێنی کۆکرنەوەی خوڵ و خاشاک هەیە کە نزیکەی ٣٠٠ فیل لەو ناوچانە دەژین و ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.

ف.ق