بە دیمەن

لە سویسرا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری سانت گالنی سویسرا بە پێشەنگایەتی دەم-کورد هێرشەکانی سەر رۆژئاوایان شەرمەزار کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد لە دژی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستییان هەبێت.

چالاکی شەرمەزاکردن

لە چالاکی شەرمەزاکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوادا، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری سانت گالنی سویسرا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەم-کورد) بە بەشدارییەکی زۆری پشتیوانکەرانەوە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەیی ڕزگاریی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر لە سەر ناوی دەم-کوردی شاری سانت گالن، عادل بات قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی سیستەمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکە کە لەسەر ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوادا بونیادنراوە.

دواتر ڕاگەیاندراوی دەم-کورد خوێندرایەوە و تێیدا بە تووندی هێرشەکان شەرمەزار کرا و پەیامی بەردەوام بوون لە بەرخۆدان درا.

هەر لە چالاکییەکەدا لەسەرناوی تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە)  حەقی ئامۆناس قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک گەنجان دەبێت لە دژی فاشیزم بوەستنەوە.

چالاکی شەرمەزارکردنە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.