بە دیمەن

لە سویسرا پێشانگای "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرایەوە

لە شاری وینتەرتوری سویسرا پێشانگای "ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرایەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" لە شاری وینتەرتوری سویسرا، پێشانگایەک کرایەوە.

چالاکییەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتکیکی کوردەوە لە وینتەرتور لە گۆڕەپانی نێومارکت بەڕێوە چوو. لە چالاکییەکە، کە سەرنجێکی زۆری ڕاکێشا بوو، تابلۆگەلێک کە باسی لە ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارادایمی ئازادیخوازی ژنان، ئیکۆلۆژی و دیموکراتیک دەکرد لە گۆڕەپانەکەدا نمایشکران.

هەروەها لە چالاکییەکەدا ئەندامانی وینتەرتور باسیان لە پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە پێویستە ئازاد بکرێت.

هەروەها لە پێشانگاکەدا نووسراوی دیکەش بە زمانی ئەڵمانی بڵاو کرانەوە.