لە تامبۆڤ ٤ی نیسان پیرۆزکرا

لە شاری تامبۆڤی ڕوسیا بە چالاکیەک ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

پیرۆزکرنی ٤ی نیسان

چالاکیەکە لە ماڵی کوردانی ناچەی میچوورینسکی شاری تامبۆڤی ڕوسیا ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکی مەجلیسی ژنی هەرێمەکە، گولزارا حەسەن لەسەر پیرۆزی ڕۆژبوونی پیرۆز قسەیکرد و وتی: "لە ڕوسیاوە هەتا ئێمراڵی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی گەلی کوردە. لە ڕێگەی سەرۆکمانەوە ئاشنای مێژووی خۆمان بووینەوە. بەم شێوەیە توانیومانە هەبوونی خۆمان بپارێزین."

پیرۆزباییەکە تا درەنگانی شەو لەگەڵ چالاکیەکانی گرووپی دجلە و فورات بەردەوام بوو. دواتر بە گێڕانی گۆڤەند چالاکیەکە کۆتایهات.