بە دیمەن

لە تۆمابۆڤ ٢٧ی تشرینی دووەم پیرۆز کرا

لە شاری میچورینسکی هەرێمی تۆمابۆڤی ڕووسیا، ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا.

لە ماڵی کوردانی شاری مچورینسکی بە ئاهەنگێک، ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا. ئامادەبووان بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی ڕەنگییان بەخشیبوو بە ئاهەنگەکە.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد، دواتر لەسەر گرنگی و ماناداری ڕۆژی دامەزراندی پەکەکە لەسەر گەلی کورد کرا و ئاماژە بەوەکرا پەکەکە بووە هۆکاری ژیانەوەی گەلی کورد.

'پەکەکە زیندووکەرەوەی گەلی کوردە'

لە ئاهەنگەکەدا سەنەم عیسایڤ لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا نیوسەدەیە پەکەکە لە تێكۆشانی ئازادی کوردستاندایە و وتی: "بەم بۆنەیەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەین، کە بە تێکۆشانیان بوونی کوردییان زیندوو کردەوە."

دواتر بە هونەرەکانی هونەرمەندان حەمیدە مەجید، ئەحمەد باقی و گرووپی فۆلکلۆی بارین و ئاگری جۆشدرا بە ئاهەنگەکە.

ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێی کوردی کوتاییهات.