لە تۆرنتۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە تۆرنتۆ شەرمەزار کران. لە چالاکیەکەدا یادی شەهیدانی ١٤ی تەمووز بەرزڕاگیرا.

لە گۆڕەپانی دونداس لە تۆڕنتۆ بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ١٤ی تەمووز و شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا کوردان لەگەڵ دۆستانی کەندەیان بە ئینگلیزی و کوردی راگەیەندراویان خوێندەوە کە تیایدا هاتووە، "جێگیربوونی تورکیا بە تانک و سەربازەکانیەوە لە کوردستانی عێراق هەوڵدانێکی سەربازییە بۆ داگیرکردنی هەرێمەکە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکی تورک لە دژی مەدەنیەکانیش کراوە و خیانەتی پەدەکە شەرمەزار کراوە.

هـ. ب