لە تۆرۆنتۆ لە دژی گۆشەگیری و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل چالاکی بەڕێوەچوو
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا لە دژی گۆشەگیریی ڕەهای ئیمرالی و دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ چالاکی بەڕێوەچوو.
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا لە دژی گۆشەگیریی ڕەهای ئیمرالی و دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ چالاکی بەڕێوەچوو.
کۆمەڵگەی کوردی لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا لە دژی گۆشەگیریی ڕەهای ئیمرالی و دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. چالاکییەکە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی حوزەیران لە شەقامی یۆنگ بلۆر دەستیپێکرد و تا گۆڕەپانی دونداس بەردەوام بوو. چالاکییەکە بۆ دەستەبەرکردنی دۆخ و واقیعی کورد و کوردستان و بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانیکردن لە زیندانیانی سیاسی لە کوردستان و تورکیا و بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو، دۆسیەی سیاسی کۆبانی و داگیرکردنی شارەوانییەکان بەڕێوە چوو.
لە میانەی چالاکییەکەدا دروشمی "کوردستان ئازادیی ئازادیی"، "ڕۆژئاوا، ئازادیی، ئازادیی"، "ئازادیی بۆ ئۆجالان"، "ئازادیی بۆ کوردستان" و "تورکیا واز لە کۆمەڵکوژی کورد بێنە، بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" وترانەوە.
لە گۆڕەپانی دونداس، بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی پێشکەشکرا، ئامادەبووان داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی-یان کرد. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە هەموو پەرلەمانتارە سیاسەتمەدارەکان بەتایبەت سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کە بەهۆی بڕیارە نایاساییەکانی دۆسیەی پیلانگێڕیی سیاسی کۆبانی زیندانی کراون دەبێت ئازاد بکرێن. هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت دەستبەجێ داگیرکردنی شارەوانی جۆلەمێرگ کۆتایی بێت و ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیردرێت. هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوایان لە ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لەبەرامبەر نادادپەروەرییەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان بێدەنگ نەبن.
لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا پەیامی یەکێتی و بەرخۆدانی کۆمەڵگای کورد و لایەنگرانی دووپات کرایەوە.