لە تۆرۆنتۆ ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا

لە کۆمەڵەی تۆرۆنتۆی کەنەدا، رۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

٤ی نیسان

لە تۆرۆنتۆی کەنەدا چالاکیەک بۆ ٤ی نیسان، پیرۆزکردنی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرکەوتنەکانی دەم پارتی لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی باکوری کوردستان ڕێکخرا. ئاهەنگەکە بە بەشداری چەندین کەس لە کوردان و دۆستەکانیان و بنەماڵەی شەهیدان لە بینای کۆمەڵەی تۆرۆنتۆی کەنەدا پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە، بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستپێکرد و پاشان لە لایەن ئامادەبووانەوە، باس لەگرنگی 'ڕۆژبوونی پیرۆز' ڕۆژی ٤ی نیسان یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

لە کۆتاییدا بە گێڕانی گۆڤەند و ووتنەوەی دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' ئاهەنگەکە بە کۆتاهات.