لە تۆرینۆ بە ڕوانگەکانی ڕێبەری گەلی کوردەوە سیمینارێک ڕێکخرا

لە زانکۆی تۆرنتۆی لە لایەن گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیستەوە لە چوارچێوەی گفتوگۆکردنی ڕوانگەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی ژنان و پرسەکانی شەڕی سێهەمی جیهانی سیمینارێکی یەک هەفتەیی ڕێکخرا.

لە مانگی گوڵانەوە خوێندکارانی زانکۆی تۆرینۆ لە ئیتالیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەلەستین لە زانکۆکەدا چالاکییان هەیە.هەر پەیوەست بەو چالاکیانەوە گەنجانی ئەنتەر ناسیۆنالیست لە بەردەوامی چالاکیەکانیدا لە چوارچێوەی پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سیمینارێکیان ئەنجام دا.

سیمینارەکە لە چەند ڕۆژێکی جیاوازدا ئەنجامدرا و لەسەر بابەتەکانی ئازادی ژن و شەڕی سێهەمی جیهانی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد

لە تەواوی ڕۆژەکانی هەفتەی سیمینارەکەدا بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاند دانرا، هەروەها لە بارەی پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد گفتوگۆکرا و بە چەندین خوێندکاری گەنجی زانکۆکە ئاشناکرا.