بە دیمەن

لە وینتەرتوری سویسرا سەدان کەس بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

کوردستانیانی دانیشتووی شاری وینتەرتوری سویسرا، بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

چالاکی لە وینتەرتوری سویسرا

لە شاری وینتەرتوری سویسرا، کوردستانیان لە ناوەندی شارەوە ڕێپێوانێکیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا کە سەدان کەس تێدا بەشدار بوون، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ " و "بژی بەرخۆدانی زیندانان" وترانەوە.

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکئ کوردی وینتەرتور، جۆشکون دێرسیم، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی: "تا ڕێبەرایەتیمان ئازاد نەبێت، ناتوانین باسی ئازادی گەلی کورد بکەین ئەو تەنها ڕێبەری گەلی کورد نییە، ئێستا ڕێبەری هەموو گەلانە. ڕێبەرایەتیمان ماوەیەکی زۆرە لە گۆشەگیری و ئەشکەنجەیەکی ڕەها دایە کە لەو شێوەیە لە دونیادا نموونەی نییە."

ئازاد دێرسیم لە قسەکانیدا بە زمانی ئەڵمانی وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕیبەرێکی سیاسیی ملیۆنان کوردە لە جیهاندا. لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩بەدواوە لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادایە. داواکاریی ئێمە ئازادی ڕێبەراتیمانە."

لەو چالاکییەدا بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی دژی گۆشەگیری و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە بڕیار وایە، لە ١٥تا ١٩ی نیسان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوە بچێت بانگەوازی کرا.