لە ئەفغانستان بڕیادرا کە فەرمانبەران ڕۆژانە ٥ جار لە مزگەوت نوێژ بکەن
لە ئەفغانستان بەرپرسێکی پلەبەرزی ڕژێمی تاڵیبان فەرمانی دەرکرد کە فەرمانبەران ڕۆژی ٥ جار لە مزگەوت نوێژ بکەن. هەڕەشەی ئەوەی کرد، هەر کەس فەرمانەکە جێبەجێ نەکات سزا دەدرێت.
لە ئەفغانستان بەرپرسێکی پلەبەرزی ڕژێمی تاڵیبان فەرمانی دەرکرد کە فەرمانبەران ڕۆژی ٥ جار لە مزگەوت نوێژ بکەن. هەڕەشەی ئەوەی کرد، هەر کەس فەرمانەکە جێبەجێ نەکات سزا دەدرێت.
وتە و فەرمانەکانی هەیبەتوڵا ئاخونزادە لە قەندەهاری قەڵای تاڵیبان کە دەکەوێتە باشووری ئەفغانستان، هاوشێوەی یاسایەکە بۆ وڵاتە مسوڵمانەکان.
تاڵیبان نزیکەی سێ ساڵە لەسەر دەسەڵاتی ئەفغانستانە. لەوکاتەوە چەندین قەدەغەی لەسەر مافی ژنان و کچان لە کارکردن و خوێندندا سەپاندووە.
هەیبەتوڵا ئاخونزادە فەرمانی دەرکرد، دەبێت فەرمانبەرانی دەوڵەت بەگوێرەی شەریعەت لەکاتی خۆیدا نوێژەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەو فەرمانبەرانەی "بەبێ پاساوێکی گونجاو" نوێژەکانیان لەکاتی خۆیدا ناکەن، سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە، ئەگەر ئەم "تاوان"ـە دووبارە بکەنەوە، سزا دەدرێن.