لە ئەڵمانیا ٣ منداڵ بە تۆمەتی 'هێرشی ئیسلامی' دەستگیرکران

لە ویلایەتی ڕاین وێستفالیای باکووری ئەڵمانیا دوو کچی تەمەن ١٥ و ١٦ ساڵان و کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە تۆمەتی پلاندانان بۆ 'هێرشی ئیسلامی' دەستگیرکران.

دادوەری ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سێ منداڵ لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی "ئامادەکاری هێرشێکی تیرۆریستی بە ئارمانجی ئیسلامی" دەستگیرکراون.

داواکاری گشتیی دوسلدۆرف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوان "بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشێکی تیرۆریستی بە ئامانجێکی ئیسلامی دەستگیرکراون" و ڕایگەیاندووە کە منداڵەکان "دانیان بەوەدا ناوە کە ئامادەکارییان بۆ چالاکیی تیرۆریستی کردووە".