لە یەمەن بەهۆی قەرەباڵغی جەژنەوە ٧٨ کەس گیانیان لە دەستدا

لە شاری سەنعای یەمەن کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حوسیەکاندایە لەکاتی دابەشکردنی جەژنانەدا بە هۆی قەرەباڵغیەوە ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون.

سەرۆکی دەستەی نەخۆشخانەی سەورەی سەنعا کە لە ژێر کۆنترۆڵی حوسیەکاندایە موتەهیر مورشید بە کەناڵی ئەلمەسیرەی وت: کە رووداوەکەی سەنعا لە کاتی دابەشکردنی بڕە پارەیەک وەک هاوکاری دارایی بۆ جەژنی رەمەزان روویداوە.

باسی لەوەشکرد، ٧٨ کەس مردوون و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سەنعا عەبدولکەریم ئەل ئاجەریش رایگەیاند کە کارەکانی دابەشکردنی هاوکاری بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدراوە، بەوهۆیەشەوە دوو وەبەرهێن دەستگیرکراون.

ئاجەری ئەوەشی خستەڕوو کە دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی سەنعا چوونە ناوچەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو رووداوە کردووە.

هـ .ب