لە ئەمریکا و لە هێرشێکی چەکداریدا ٦ کەس کوژران

لە ویلایەتی ئیلینۆئیسی ئەمریکا لە ئاهەنگی سەربەخۆیی ئەمریکادا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا. لانیککەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە پارکی هایلاندی ئیلینۆئیس بە بۆنەی ٤ی تەمووز رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا، ئاهەنگێک سازکرا. لە ئاهەنگەکەدا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا. بەپێی سەرچاوەکان ٦ کەس کوژراون.

بەپێی زانیاریەکان کە پۆلیسی شیکاگۆ بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرەکە کەسێکی سپی پێشتە و تەمەنی لەنیوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵدایە. وتیشی، ٦ کەس کوژراون و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند کە رۆبێرت کریمۆی تاوانبار دەستگیرکراوە.

شایەدحاڵەکان دەڵێن، تاوانبارەکە لەسەربانی باڵەخانەیەکەوە تەقەی لە بەشداربووانی ئاهەنگەکە کردووە.

ف.ق