هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ
لە شاری ڕیمسی فەرەنسا، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بازرگانی بە کۆبوونەوەی بنەماڵە و پارێزەرانەوە شەرمەزار کرا.
لە بەیاننامەکەدا کە بەناوی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی ڕیمسەوە بڵاو کرایەوە، هاتووە، "رێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بە دیل گیراوە و سیاسەتی گۆشەگیری نایاسایی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت. ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر بەڕێزی نادرێت، ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی سیاسی گەلی کوردە، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەمانای گۆشەگیری سەر گەلی کوردە و ئەمە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە."
'خاوەنداری لەهەڵمەتەکە بکەن، بێنە گۆڕەپانەکان'
لەچالاکییەکەدا لە دژی ئەوەی دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بازرگانی بە پرسی گۆشەگیرییەوە بکات ئەم پەیامە درا:
"بازرگانی دەسەڵاتدارانی تورک بە کۆبوونەوەی بنەماڵە و پارێزەرانەوە بێ ئەخلاقییە. ڕێبەر ئاپۆ داهاتووی ئازادیی گەلی کوردە و ڕێبەری سیاسی ئێمەیە. ئازادیی گەلان بازرگانی پێوە ناکرێ. هیچ کۆمەڵگایەکی بە کەرامەت ئەمە قبوڵ ناکات. داوا لە گەلەکەمان دەکەین دژی بێ ئەخلاقی دەوڵەتی تورک و دووڕوویی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە. لە ٢٠ی تەمووزەوە لە مەیدانەکاندا دەبین و درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد."