لە ئەندەنوزیا و کینیا ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە چوو

لە چوارچێوەی 'ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان' لە ئەندەنوزیا و کێنیا چالاکی بەڕێوەچوو.

لە جاکارتا پایتەختی ئەندەنوزیا لە ٢٢ی حوزەیران چالاکییەک بە هاوکاری KMP2 (گەنجانی پاپوانسی پێشکەوتووخواز) و ڕێکخراوی دژە سەرمایەداری ABC+Kontrol چالاکی بەڕێوەچوو و سەبارەت بە ژنولۆژی دیمەن نمایش کرا.

دوای نمایشکردنی فیلمەکان باس لە ئازادی ژن، ڕۆڵ و تێکۆشانی ژنان لە کولتوری پاپوانس دا کرا.

 هەروەها ئەندامانی کەناڵی ABC+Kontrol Bone ڕایگەیاند، ئایدۆلۆژی عەبدوڵا ئۆجالان بیرۆکەگەلێک دەخاتە ڕوو کە دۆگماتیک نین و دەتوانرێت لە هەموو شوێنێک جێبەجێ بکرێن. هەروەها بۆن وتی: "ژنولۆژی بناغەیەکی ڕوونتر و بەرچاوتر لەوەی فێمینیزمی ڕۆژئاوایی پێشکەش دەکات، چونکە ئیستاتیک نییە."

کێنیا

یەکێتی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی کێنیا لە ٢٢ی حوزەیران لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی 'وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان' باسیان لە ئازادی ژنان کرد. زۆرێک لە گەنجان و کچان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. لەسەر بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کە پەیوەندییان بە ئازادی ژنان و ژنولۆژییەوە هەیە وتووێژ بەڕێوە چوو.