لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ٤٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری ئەو وڵاتە، لانیکەم ٤٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٤٠٠ کەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە بارەی شەڕ و ململانێکانی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل کە زیاتر لە ٩ مانگە بەردەوامە ئامارەکانی بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بە پێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکان لە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٣ ـەوە تا ئێستا ٤٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٣٣ کەسیش برینداربوون.

ڕۆژنامەی لوبنانی لۆرینت لی، ڕۆژی پێنجشەممە ئاشکرای کرد کە لەهیرش بۆسەر لوبنان ٤٨٨ کەس کوژراون، لەو ژمارەیە٣٦٩ کەسیان چەکداری حزبوڵا بوون و ٧٥ کەسیان مەدەنی بوون.