بە دیمەن

لە ئەسینا پایتەختی یونان، گۆشەگیری لە ئیمرالی شەرمەزار کرا

لە ئەسینا پایتەختی یۆنان گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.

ڕێپێوانی تەجەشە ئەسینا

بە ڕێپێوانێک لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) گۆشەگیری و ئەشکەنجەی لە ئیمرالی شەرمەزار کرد. ڕێپێوانەکە لە ناوچەی سینتاگما تا مۆناستراکی بەڕێوە چوو. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵا و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە. لە میانی ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بەبێ سەرۆک ژیان نابێ" وترانەوە.

بەناوی تەجەشەوە عەلی بیلەن قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە، زیاتر لە سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەدەست نەگەیشتووە و وتی: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٤بە شەڕی ئیمرالی کۆتایی بە کۆمەڵکوژی کوردان بهێنێت، بۆیە دەیانەوێت بە پەرەدان بە شەڕی تایبەت، جەستەیی و دەروونی بەسەر ڕێبەر ئاپۆ و سەپاندنی گۆشەگیریی قورس ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێمە وەک بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ روونی دەکەینەوە هێڵی ئێمە هێڵی ڕێبەر ئاپۆیە، هێڵی ئێمە هێڵی شەهیدانە، هێڵی گەریلاکانی ئازادی کوردستانە. ئێمە لە چوارچێوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بەبێ ڕاوەستان گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەین.

بەناوی هەڵمەتی RiseUpForWest کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردبوو وتارێک پێشکەشکرا. لە وتارەکاندا ڕاگەیەندرا کە گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد زیان بە هیوای ئاشتی گەلانی ناوچەکە دەگەیەنێت. هەروەها باس لەوەشکرا کە ئەو شەپۆلە شەڕەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانی گرتووتەوە تەنها بە مسۆگەرکردنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان و جێبەجێکردنی پارادایمەکانی بە ئاشتییەکی شکۆمەندانە دەگۆڕدرێت.

ڕاگەیاندنەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجان فەدایی ڕێبەر ئاپۆن" کۆتایی هات.