لە ئەڤغانستان بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە ٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا

مینێکی سەردەمی سۆڤییەت لە ئەڤغانستان تەقیەوەتەوە، لە ئەنجامدا ٩ منداڵ گیان لە دەستداوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی زانیاری و پەرەپێدانی پارێزگای غەزنە، حەمیدوڵا نیسار بە ئاژانسی فرانس پرێنسی ڕاگەیاندووە؛ لە ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک، کە هی سەردەمی داگیرکاری ڕووس بووە لە ئەڤغانستان، تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ٩ منداڵی کووشتووە.

هەر لەوبارەوە پۆلیسی غەزنە ئەوەی دیاریکردووە، ئەو منداڵانەی لە ناوچەی گەرو لە ئەنجامی تەقینەوەکەوە گیانیان لە دەستداوە، تەمەنیان لە نێوان ٤ بۆ ١٠ ساڵاندان، هەروەها ئەوەشی دیارکردوە ٥ لەمنداڵەکان کچن و ٤ لە منداڵەکان کوڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە لە شاری حەراتدا، لە ئەنجامی تەقیەنەوەی ماددەیەکی تەقێنەرەوە منداڵێک گیانی لە دەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.