لە یونان لافاو دروست بوو

لە دوورگەی گریتی یونان لافاو دروست بوو و لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی هەراکلۆن لە ئۆتۆمبێڵێکدا تەرمی کەسێکی ٥٠ ساڵ دۆزرایە و دواتر تەرمی کەسێکی دیکەی ٤٩ ساڵ دۆزرایەوە. بەپێی کەناڵی کۆمەڵایەتی (ئی ئار تی) هەردوو کەسەکە بۆ کارکردن چوونەتە ئەو ناوچەیە.

رۆژی شەممە بەپێی کاتی هەرێمەکە کاتژمێر نزیکەی ١٠:٣٠ لە هەرێمی هەراکلۆنی باکوری رۆژهەڵاتی گریت بارانێکی زۆر باریوە. رێکخراوی پاراستنی مەدەنیەکان هوشداری داوە کە لەم رۆژانەدا پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن.

زانیار کە زۆربەی رێستۆرانتی لوکس و ١٥ کارگە زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی میدیای هەرێمی بەهۆی لافاکە زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە و ژمارەیەکی زۆر ماڵ و خانوو ژێرئاو کەوتوون.

ف.ق