لە ئەوروپا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ١٢٠ دیپلۆماتی روسی دیپۆرتکراون

بە هۆی شەڕی ئوکرایناوە، پەیوەندیەکانی نێوان روسیا و وڵاتنی ڕۆژئاوا تێکچووە. لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٢٠ دیپلۆمات لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە دیپۆرتکراون.

لە ٢٤ی شوباتەوە شەڕی ئوکراینا بەردەوامە و ئاڵۆزیە دیپلۆماسیەکانیش زیاتر بووە.

رۆژی دوشەممە دوای فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئیتالیا، دانیمارک و سویدیش دەستیان بە دەرکردنی دیپلۆماتە روسەکان کرد. لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ١٢٠ دیپلۆماتکاری روسی لە ئەوروپا دیپۆرتکراون.

وڵاتانی ڕۆژئاوا، روسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە روسیا لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە نزیک کیفی پایتەختی ئوکراینا کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە.

داواکاری دژە تیرۆری فەڕەنسا لە چوارچێوەی 'تاوانی شەڕ' دا دەستی بە لێپرسینەوە کردووە. لێپرسینەوەکە لەبارەی هێرشەکەی هەرێمی ماریئۆپۆل، گۆستۆمەک و چەرنیگیڤی ئۆکراینایە.

بەپێی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوچای بە دەیان کەس کوژراون. نەتەوە یەکگرتووەکان روسیای تاوانبار کرد و رایگەیاند، بە ئەنقەست هێرش کراوەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.

ف.ق