لەبەریتانیا خوێندکاران ئاگری نەورۆزیان داگیرساند
لە چەندین زانکۆی بەریتانیاوە بە سەدان خوێندکار لە لەندەن کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
لە چەندین زانکۆی بەریتانیاوە بە سەدان خوێندکار لە لەندەن کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی کۆمەڵگەی کورد کە ئا پی کە لە گەنجانی کورد لە زانکۆکانی وەک ئێس ئۆ ئەی ئێس، یو سی ئێڵ، کامبریج، کانتێربوری و ئۆکسفۆرد دەخوێنن، پێکدێت، لە سێلبی سەنتەری لەندەن مەراسیمی پیرۆزکردنی نەورۆزیان سازکرد.
لە سەرجەم پارچەکانی کوردستانەوە بە سەدان گەنج بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ئەنجومەنی گەلی کوردیش بەشداربوون.
لە هەر پارچەیەکی کوردستانەوە گەنجێک لە سەرەتای مەراسیمەکەدا وتەیان پێشکەش کرد و ئەوە خرایەڕوو کە جەژنی نەتەوەیی گەلی کورد دەرفەتی ئازادی بۆ کورد دەڕەخسێنێت، هەربۆیە دەبێت ببێتە مایە یەکریزی کوردان.
رێکخراوەکانی گەنجانی کوردستانی بەشدارییان لە مەراسیمەکەی نەورۆزدا کرد، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج بوو بەشدارینەکردنی گەنجانی نزیک پەدەکەبوو لەو مەراسیمەدا.
خوێندکارانی زانکۆ بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشدارییان کردبوو، کچان و ژنانی گەنجیش بە رەنگی خۆیان مەراسیمەکەیان رازاندبووەوە.
گەنجان بە گۆرانی "ها گەریلا" هەڵپەڕکێیان کرد و مەراسیمی نەورۆزیان بە گوڕوتینتر کرد.
لە مەراسیمەکەدا سەرەتا پەیوەند جاف چووە سەر شانۆی هۆڵەکە و گۆرانی سۆرانی پێشکەش کرد.
دواتر میر سەرحەد گۆرانی 'سەرهەڵدان'ی پێشکەش کرد و بە سەدان گەنج دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە.
پاشان هۆزان دیار چووە سەر شانۆ و وتی، لە باشوور لە دژی داگیرکەری تێکۆشان و بەرخودانێکی گەورە لە ئارادایە. گەلەکەمان لە دژی خیانەت خۆڕاگری دەکات. هەروەها لە رۆژهەڵات بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' رێپێوانی ئازادی گەلی کوردستان بەردەوامە. شەڕڤانمان هەیە، ئایدۆلۆژیا، دۆز، زمان، وڵات و رێبەرایەتیمان هەیە. لەم قۆناغە مێژووییەدا تەنیا شتێکمان کەمە ئەوەش یەکڕیزی و یەکێتیی نەتەوەییە و دەبێت ئەوە بهێنینەدی، نەورۆز هەنگاوێک بەو ئاراستەدا".
دواتر هۆزان دیار گۆرانیەکانی پێشکەش کرد و پاشانیش هونەرمەندی راپ شارکز هاتە سەر شانۆ. لە دەرەوەی هۆڵەکەش ئاگری نەورۆز کرایەوە و بەم جۆرە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ ئاهەنگەکە کۆتاییهات.
هـ . ب