له فینلاند ئاهه‌نگێك بۆ پیرۆزبایی شۆڕشی ڕۆژئاوا سازكرا
له شاری هێلسنكی پایته‌ختی فینلاند، بۆ پیرۆزبایی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهه‌نگێك سازكرا.
له شاری هێلسنكی پایته‌ختی فینلاند، بۆ پیرۆزبایی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهه‌نگێك سازكرا.
له شاری هێلسنكی پایته‌ختی فینلاند، به بۆنه‌ی ١١یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا، ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه‌چوو، ئاهه‌نگه‌كه به پێشه‌نگایه‌تی تۆڕی پاڵپشتی كوردستان و نه‌جه‌ده‌كه ساز كرا.
كوردستانیان و دۆسته‌كانیان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شدار بوون و شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ش به وێنه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕازێندرایه‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه به ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و تێیدا چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا و سه‌رنج بۆ گرنگی شۆڕشی رۆژئاوا راكێشرا. هاوكات ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ش له ڕێگه‌ی په‌یامی ویدیۆیی به‌شداری له ئاهه‌نگه‌دا كرد.
دوای وتاره‌كانیش هونه‌رمه‌ند ڕۆژهات چووه سه‌ر شانۆ و گۆرانی پێشكه‌ش كرد و ئاهه‌نگه‌كه به هه‌ڵپه‌ڕكێ كۆتایی هات.
ژ.ن