له‌ عێراق شه‌ش چه‌ته‌ی داعش كوژران

له‌ بۆردومانێكی ئاسمانی سوپای عێراقدا له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدای پایته‌خت شه‌ش چه‌ته‌ی داعش كوژران.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ زانیاری خسته‌ڕوو.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، دوای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بڕواپێكراو، هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق، له‌ ده‌ڤه‌ری عه‌قیلی ناوچه‌ی تارمیه‌، كه‌وتنه‌ جوڵه‌وه‌.

له‌و ناوچه‌یه‌دا، كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ باكوری به‌غدای پایته‌خته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا شه‌ش چه‌ته‌ی داعش كوژراون.

دوێنێ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش، له‌ بۆردومانێكی سوپای عێراقدا چوار چه‌ته‌ی داعش كوژرابوون.

هه‌مان رۆژ له‌ شارۆچكه‌ی داقوقی كه‌ركوك له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك 3 سه‌ربازی عێراقی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

هـ . ب