له شاری دویسبورگ یادی شه‌هیدانی ١٤ی تهمووز به‌رز ڕاگیرا
به بۆنه‌ی ٤١ه‌مین ساڵیادی چالاكی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تهمووز، له‌شاری دویسبورگ مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه سازكرا.
به بۆنه‌ی ٤١ه‌مین ساڵیادی چالاكی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تهمووز، له‌شاری دویسبورگ مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه سازكرا.
به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه)، به بۆنه‌ی ٤١ه‌مین ساڵیادی چالاكی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تهمووز، له‌شاری دویسبورگی ئه‌ڵمانیا مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
كوردستانیانی شاری دویسبورگ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بوون، كه له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كورد (دهتهكهمه) به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرا، نه‌ریتی به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز، ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا بناغه‌كانی تێكۆشانی ئازادی كوردستان دانرا، مۆری خۆی له مێژوو دا.
له وتارێكدا به‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كورد و كۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و بێسهرووشوێنكراوان (كۆماو) ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌رخۆدانی زیندانی ئامه‌د شێوه‌ی به تێكۆشان به‌خشی.
باس له‌وه‌شكرا، ساڵی ١٩٨٢ بۆ كورد له‌دایكبوونه‌وه و سه‌رده‌مێك بووه كه تێیدا به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره هاتووه‌ته ئاراوه.
دوای وتاره‌كان به‌ڵگه‌فیلمێك له‌باره‌ی به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز نمایشكرا و به دروشمی "شه‌هید نامرن" كۆتایی به چالاكییه‌كه هێندرا.
ژ.ن